کوردستان میدیا

سێشەممه 26ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی \'\'سنووری شکاو\'\' خەڵاتی زیوینی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەیرووتی بردەوە

19:27 - 24 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: کورتە فیلمی \'\'سنووری شکاو\'\' لە دەرهێنانی \'\'کەیوان کەریمی\'\' فیلمسازی کورد، پلەی دووهەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەیرووتی بەدەست هێنا.
کەیوان کەریمی دەرهێنەری کوردی کورتە فیلم و دێکیۆمێنتی \'\'سنووری شکاو\'\' لە ١٣هەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەیرووت بەشداریی کرد و لەو فیستیڤاڵەدا توانیی خەڵکی زیوین بە دەست بێنێت.
ئەو فیستیڤاڵە لە بەیرووت پایتەختی لوبنان و بە ئامادە بوونی چەندین بەرهەم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و رۆژهەڵاتی ناڤین لە دوو بەشی رکابەری و ناکابەری بەڕێوەچوو و فیلمی دێکیۆمێنتی \'\'سنووری شکاو\'\' لەم فستیڤاڵەدا، نۆهەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی خۆی بەدەست هێنا.
ئەم کورتە فیلمە پێشتریش لە فیستیڤاڵەکانی وەکوو فیستیڤاڵی فیلمی مێسترمپی ئیسپانیا، فیستڤاڵی قوتابییانی فیلمی فیلۆفیست لە وڵاتی ئیسلۆڤاکی و فیستیڤاڵی کورتە فیلمی ئازموون لایدین، نمایش کرا و توانیی خەڵات بە دەست بێنێت.