کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی سینەمایی \'\'سەبارەت بە ١١١ كچ\'\' لە \'\'لەنزی فیلمی جیهانی\'\' لە ئەمەریكا نمایشكرا

15:26 - 1 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی \'\'سەبارەت بە ١١١ كچ\'\' لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە \'\'لەنزی فیلمی جیهانی\'\' لە وڵاتی ئەمریكا نمایشكرا.
فیلمی سینەمایی \'\'سەبارەت بە ١١١ كچ\'\' لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی سنەیی ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە نوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا و بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی كوردستان لە دوو سانسی جیاوازدا لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی شەشەمین خولی لەنزی فیلمی جیهان لە كۆلێژی ناوەندی هونەرە جوانەكانی ئۆلین لە شاری لویستۆن لە ویلایەتی \'\'مین\'\'ی وڵاتی ئەمریكا نمایشكرا.
فیلمی سینەمایی \'\'سەبارەت ١١١ كچ\'\' ئایدیای سیناریۆكەی بیرۆكەی سینەماكاری ناوداری كورد \'\'بەهمەن قوبادی\'\'یە و سیناریۆكەی لەلایەن سینەماكاری كورد \'\'بەتین قوبادی\'\'یەوە نووسراوە.