کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی سینەمایی \"١١١كچ\" لەمۆزەخانەی هونەرەكانی پاڵم سپرینگی ئەمریكا نمایش دەكرێت

23:41 - 21 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: فیلمی ١١١كچ لەدەرهێنانی سینەماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لەمۆزەخانەی هونەرەكانی پاڵم سپرینگی ئەمریكا نمایش دەكرێت.
بەپێی هەواڵی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی ١١١كچ، ئەو فیلمە لەنوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لەهەرێمی كوردستان لەگەڵ 9 فیلمی سینەمایی بیانی و 5 فیلمی دیکە لەوڵاتانی جۆراوجۆر، لە مۆزەخانەی هونەرەكانی پاڵم سپرینگ لەویلایەتی كالیفۆڕنیا لەوڵاتی ئەمریكا نمایش دەكرێت.
فیلمی ١١١كچ كە لەلایەن كۆمپانیای سینەمایی مژ فیلم لە ئاستی جیهاندا بە شێوەی نێودەوڵەتیی بڵاودەكرێتەوە، هەتا ئێستا لەچەندین فێستیڤاڵی گرینگی جیهانی نمایشكراوە.
فیلمی سینەمایی ١١١كچ لەدوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئاسیاییەكان Pan- Asia لە سینەما سینەی لۆمییەر لەشاری لەندەن نمایش كرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەم فێستیڤاڵە گرینگە بەدەست بێنێت.