کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی وەرزی كەرگەدەن لەبروكسێل نمایش كرا

16:59 - 15 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی وەرزی كەرگەدەن لەدەرهێنانی سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی، لە ١١ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بروكسێل نمایش كرا.


بەشداریكردنی ئەم فیلمە لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بروكسێل، دوای بەدەستهێنانی شەش خەڵاتی گرینگی سینەماییە، لەوانە خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بەشی سەرەكی ٦٠ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سێباستییان .


ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بروكسێل بە نمایشی كۆمەڵێك فیلمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە شاری بروكسێل لەوڵاتی بەلژیك بەڕێوە چوو.


فیلمی سینەمایی وەرزی كەرگەدەن كە لەلایەن كۆمپانیای مژ فیلم لەئاستی دونیادا بڵاو دەكرێتەوە، هەتا ئێستا لە كۆمەڵێك فێستیڤاڵی گرینگ لە ئاستی جیهاندا نمایش كراوە.