کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی وەرزی كەرگەدەن و ١١١ كچ لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وڵاتی چێك نمایش كران

14:46 - 24 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی وەرزی كەرگەدەن لەدەرهێنانی بەهمەن قوبادی و فیلمی سینەمایی ١١١ كچ لەدەرهێنانی ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كارلۆڤی ڤار لە چێك نمایش كران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی وەرزی گەركەدەن لەدەرهێنانی بەهمەن قوبادی سینەماكاری كورد لەنوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لەهەرێمی كوردستان لە میانەی چل و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شاری كارلۆڤی ڤاری وڵاتی كۆماری چێك نمایش كرا.

لەلایەكی دیكەوە فیلمی سینەمایی ١١١ كچ لەدەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا هەر لەو بەشەی چل و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵەكەدا لە سێ سانسی جیاوازدا لەسینەما ئێسپەك دۆڕلیانسی شاری كارلۆڤی ڤاری نمایش كرا.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كارلۆڤی ڤاری گرینگترین فێستیڤاڵی رۆژهەڵاتی ئورووپایە و یەكێكە لە گرینگترین فێستیڤاڵەكانی سینەمای دنیا.
وەرزی كەرگەدەن لە دوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لەهەرێمی كوردستان لە بەشی پانۆڕامای یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی برۆكسێل لە وڵاتی بلژیك نمایش كرابوو.