کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵی فیلمی كوردی و پێشبڕكێی یەڵماز گونەی لە لەندەن بەڕێوە دەچێت

16:50 - 23 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕكێی یەڵماز گونەی بۆ كورتە فیلم بە بەشداری بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانی لە شاری لەندەن لەوڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن رایگەیاند، ئەو فێستیڤاڵە بە بەشداری فیلمە كوردییەكان كە بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانین، لە سێ بەشی فیلمی بڵیندی سینەمایی، فیلمی دیكۆمێنتی (بەڵگەنامەیی)، ئەنیمەیشن و كورتە فیلم، بە ناوەڕۆكی چیرۆكی و دیكۆمێنتی لە رۆژانی ١٥ تا ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣ لە سینەمای پیكچەرهاوس لە ناوچەی هەكنی لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.
پێشبڕكێی یەڵماز گۆننەی بۆ كورتە فیلم لە لایەن فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەنەوە، بۆ بیر هێنانەوەی یادی دەرهێنەری گەورەی كورد یەڵماز گونەی، ساز دراوە.

فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن یەكێكە لە گەورەترین فیستیڤاڵەكانی فیلمی كوردی لە سەرتاسەری دنیا و هەر دوو ساڵ جارێك بە نمایش كردنی بەرهەمی فیلمی بڵند، كورتە فیلم و فیلمی دیكۆمێنتی لە جۆری دیكۆمێنتی و درامی بە ناوەرۆكی كوردستان و كوردەكان بەرهەمی سینەماكارانی كورد و بیانی لە شاری لەندەن بەڕێوە دەچێت.