کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵی نەتەوەكانی ئاسیا لەدانمارك بەڕێوە چوو

17:09 - 3 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فێستیڤاڵی نەتەوەكانی ئاسیای نیشتەجێ‌لەدانمارك و یەك لەوان نەتەوەی كورد، لەشاری ئاڵبۆرگ بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ١ و ٢ی پووشپەڕ فێستیڤاڵەكە لەچەندین بڕگەی جیاوازدا و تایبەت بە نەتەوەكانی ئاسیایی، وەكوو بەشی موزیك، هەڵپەڕكێ، خواردنی هەركام لەنەتەوەكان و نمایش كردنی كۆمەڵێك كەلوپەلی مێژوویی بەڕێوە چوو.
لەرۆژی یەكەمی فێستیواڵەكەدا ماڵی كورد وەكوو رێكخراوێكی كولتوری و مەدەنی بەهاوكاری رێكخراوەكانی یەكیەتی ژنان و لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە هەڵپەڕكێ و مووزیكی كوردی بەڕێوە برد.
لەرۆژی دووهەمدا ماڵی كورد بە دروست كردنی چێشتی كوردی و نیشان دانی جلو بەرگ و كۆمەلێك شتی دێرینی كوردەواری بەشدارییان لە فستیواڵەكە دا كرد.
لەو نێوەدا ماڵی كورد چەند زانیاریەكی لەسەر چوارچێوەی جوغرافیایی كوردستان و مێژوو و كولتوری كورد بە گشتی بە زمانی دانماركی چاپ كردبوو.