کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له‌ شاری سلێمانی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوو سمینارێک به‌ڕێوه‌چوو

16:21 - 17 پووشپەڕ 2712

کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕییانی، له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکرات له‌ شاری سلێمانی و ناوه‌ندی ١ی کوردستان، سمینارێک له‌ شاری سلیمانی به‌ڕێوه‌چوو.


ئه‌م سمیناره‌ بۆ به‌ڕێزان، بێهزاد خوشحاڵی و سه‌عید ساعیدی پێکهاتبوو.
ئه‌م سمیناره‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له‌ گیانی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان ده‌ستی پێکرد و هه‌رکام له‌ به‌ڕێزان بێهزاد خوشحاڵی لێکۆڵه‌ر و رۆژنامه‌نووس و سه‌عید ساعیدی، رۆژنامه‌ڤان و چالاکی سیاسی، له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و روانگه‌ هزرییه‌کانی دوکتور قاسملوو لێدوانێکیان پێشکه‌ش کرد.
ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌و سمیناره‌دا خرانه‌ به‌ر باس: تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دوکتور قاسملوو، باسێک سه‌باره‌ت به‌ سوسیالیزمی دێمۆکراتیک، دوکتور قاسملوو وه‌کوو رووناکبیر و چالاکێکی سیاسی، دوکتور قاسملوو زیندووکه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، کوردستان ئه‌وله‌وییه‌تی چالاکی و خه‌باتی دوکتور قاسملوو و هزر و ئه‌ندێشه‌کانی دوکتور قاسملوو.