کوردستان میدیا

سێشەممه 22ی خەزەڵوەر 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات پیرۆزبایی لە پێڕەوانی ئایینی یاری کرد

10:46 - 1 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: بەبۆنەی هاتنی جێژنی خاوەنکارەوە بەڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پێڕەوانی ئایینی یاری کرد.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

پەیامی پیرۆزبایی

بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار جێژنی پەیڕەوانی ئائینی یارسان بەگەرمی پیرۆزبایی لە پەیڕەوانی ئائینی یاری لەهەر شوێنێک کە هەن و هاونیشتمانانی یارسان بە تایبەتی دەکەم. 

هیوادارم جێژنی ئەمساڵی خاوەنکار لە ڕۆژانی پڕ لە شادی و خۆشیدا تێپەڕ بێ و ببێتە سەرەتای دابینبوونی ئەمن و ئارامی و بەختەوەری هەموو هاونیشتمانیان.

لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە

مستەفا هیجری
لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی
٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی