کوردستان میدیا

سێشەممه 1ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری بۆكان رێگری لەكردنەوەی پێشانگایەكی، وێنەی ناودارانی كورد كرا

17:38 - 14 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران لەشاری بۆكان پێشیان بە كردنەوەی پێشانگایەكی تایبەت بە وێنەی ناوداران و كەسایەتییەكانی كورد گرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، هونەرمەندێكی كورد كە دەیهەویست پێشانگایەكی تایبەت بە وێنەی كەسایەتییەكانی كورد بكاتەوە لەلایەن شارەوانی و شۆرای شاری بۆكانەوە هاوكاری نەكراوە و پێشیان بە بەڕێوە چوونی ئەو پێشانایە گرت.
بڕیار بوو ئەو پێشانگایە لەوێنەی نووسەر، رۆژنامەوان، وەرگێڕ، ئەدیب و شارەزایانی بواری فەرهەنگ و شاعیران پێك بێت.
لوقمان رەحیمی وێنەگری بۆكانی ئەركی ئەو وێنانەی گرتبووە ئەستۆ و بڕیارێش بوو شۆرای شار و شارەوانی یارمەتی بکەن.
پێویستە شارەوانی ٣% لە داهاتەکەی ساڵانە بۆ کاری فەرهەنگی ـ هونەری تەرخان بکات، بەڵام ئەگەر کارێک لە بەرژەوەندی سیاسەتەکانی رێژیمی ئێراندا نەبی، ئەو پارەیەی بۆ تەرخان ناکەن.


بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار پێشتر بڕیار بوو شۆرای شار و شارەوانی یارمەتی كردنەوەی ئەو پێشانگایە بدەن، بەڵام دواتر ئەو ناوەندانە رێگریان كردبوو و هەنووكە ئەو هونەرمەندە كوردە بە ناچاری بەرهەمەكانی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكاتەوە.