کوردستان میدیا

چوارشەممه 2ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری پیرانشار شانۆیەكی سەرشەقام لەژێر ناوی \"هەناسەی تاڵ\" بەڕێوە چوو

15:33 - 12 مرداد 1392

كوردستان میدیا: شانۆی سەرشەقامی هەناسەی تاڵ لەلایەن هونەرمەندانی كوردەوە بە مەبەستی پێشگری لەتووشبوون بە مادە سڕكەرەكان لەشاری پیرانشار بەڕێوە چوو.
گرووپی هونەری باران بە هاوكاری ئەنجومەنی كۆلكە زێڕینە شانۆیەكیان لە راستای فەرهەنگی پێشگری لە تووشبوون بە مادە سڕكەرەكان لە ناو مزگەوتی هجرتی شاری پیرانشاردا بەڕێوە برد و لەگەڵ پێشوازی خەڵكی بەرەوڕوو بۆوە.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، شانۆی هەناسەی تاڵ روونكردنەوەی پێویستی لەمەڕ خەسارە ماڵوێرانكەرەكانی مادەی سڕكەر بە بەشداران و ئامادە بووان داوە.
ئەو شانۆیە شەوی پێنجشەممە رێكەوتی ١٠ی گەلاوێژ بە بەشداری ژمارەیەك لەهاووڵاتیانی شاری پیرانشار بەڕێوە چووە.
لەشاری پیرانشار ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگی چراش ماوە بە ماوە كۆڕ و سیمیناری پێوەندیدار بەو مادەیەوە بەڕێوە دەبات.