کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی مكزیك فێستیڤاڵێك بۆ نەتەوەی كورد تەرخان كراوە

16:36 - 11 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: فێستیڤاڵی ئەمساڵی نەتەوە جیاوازەكانی مكزیك تەرخان كراوە بۆ نەتەوە كورد.
فێستیڤاڵی كولتوری نەتەوە جیاوازەكان هەموو ساڵێك لە شاری كوئێرناڤاكە‌ی وڵاتی مكزیك بەڕێوە دەچێت و لەو فێستیڤاڵە كەسایەتییە ناودارەكانی جیهان بەشداریی تێدا دەكەن.
هەر لەو پێوەندییەدا رادیۆ نەوا بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە لە ٢٤ مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢وە دەست پێدەكات و بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەكە ساڵی پێشوو تایبەت بوو بە‌گەلی ژاپۆن كە توانیان كولتوری خۆیان بە هەموو دونیا بناسێنن.
لەلایەكی دیكەوە چەند رۆژ لەمەوبەر شەشەمین ڤێستیڤاڵی كولتوری ـ فەرهەنگی نەتەوەی كورد لە تۆرونتۆی وڵاتی كانەدا بەڕێوە چوو.
هەموو ساڵێك لەو فێستیڤاڵەدا داب و نەریتی كوردەواری پیشانی خەڵكی كانەدا و میوانانی وڵاتانی‌تر دەدرێت و تێیدا جلوبەرگی كوردی، خواردنی تایبەت بە كوردەواری، هەڵپەركێ ‌و مووسیقی ناوچەیی نمایش دەكرێت.