کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەوڵاتی ئەمریكا پێشانگایەكی پەرتووكی كوردی دەكرێتەوە

16:00 - 12 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەیەكێك لە ئیالەتەكانی وڵاتی ئەمریكا فێستیڤاڵی كولتوری گەلانی ئێران ساز دەكرێت و بڕیاریشە كوردەكان بە پێشانگایەكی كتێب بەشداریی لەو فێستیڤاڵەدا بكەن.
ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە بڵاوی كردەوە، بڕیارە كتێبخانەی ئەندێشە ئەمساڵ بەشداریی لەفێستیڤاڵی كولتوری گەلان لەئیالەتی ویرجینیادا بكات.
كتێبخانەی رۆشنبیری ئەندێشە وەكوو نوێنەرایەتیی كردنی كوردەكان لەو فێستیڤاڵەدا بەشدار دەبێت و كتێبەكانیش بە زمانی كوردی دەبن.
ئەو كتێبخانەیە زیاتر لە ١٠ هەزار ناونیشانی كتێبی كوردی و فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی لەخۆ گرتووە و لەشاری سلێمانیەیە.