کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی خەرمانان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ شەهیدانی ١٧ی خەرمانان پەیمان نوێ کرایەوە

12:19 - 14 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی کوردستان بۆ مەحکوومکردنی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، لە بەرەبەری ١٧ی خەرماناندا، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری سەڵماس، لە بەرەبەری ۱۷ی خەرماناندا، ڕۆژی هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران  بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: "دەروازەی شاری سەڵماس بۆ ورمێ، سەڵماس بۆ خۆی، سەڵماس بۆ تەورێز، چەندین ڕێگا کە دەکەوێتە گوندەکانی ڕەکاوە، سۆلاڤ، هۆدەر، شۆڕک، سێڕای مەلیک، مانجغ، عەربان، ڤەردان، شیدان، گۆبە، لەشکران، گوڵان، چارستون و ئنگیجە".

لەو چالاکییانەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان "فاروق حەسەن خەیات و شەهید موختار قادرپوور"، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

هاوکات وێنەی ڕێبەری شەهید، دوکتور قاسملوویان لەو چالاکییانەدا بڵاو کردووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بە دروشمی "بژی حیزبی دێموکرات، بژی کورد و کوردستان و بژی شەهید دوکتور قاسملوو"، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.