کوردستان میدیا

سێشەممه 26ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئاواییەكانی سەر بە شاری مەریوان چالاكیی تەبلیغی بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی كوردستان بەڕێوە چوو

20:19 - 23 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە گوندەكانی سەر بە شاری مەریوان رێزیان لە رۆژی ٢٦‌ی سەرماوەز گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئاواییەكانی سێفی سەروو و خواروو ، ئاوای گاگڵ، ئاوایی ئەنجیران و محەممیە ئەو گوندانەن كە بە تراکت و پوستێری پێوەندیدار بە ٢٦‌ی سەرماوەزەوە رازاونەتەوە.

3050.jpg


هەر لەو پێوەندییەدا لە بەشێك لەو ئاوایانە ئاڵای كوردستان هەڵكراوە و دروشمی رۆژی پێشمەرگەی كوردستان نووسراوە.
لەبەشێكی بەرچاو لە مزگەوت و دووكان و قوتابخانەكانی ئەو ئاواییانە چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.