کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە تاران و کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

22:00 - 28 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە شارەکانی کوردستان و ئێران درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان و هەروەها پێتەختی ئێران، تراکت و پوستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردەوە.

ئەو شارانەی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

سەقز

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقز بۆ چەندمین جار لەو شوێنانە تراکت و وێنەی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردەوە

گەڕەکەکانی سپوورئاوا،شاناز، ساڵح‏ئاوا، شەهرەکی نیروی ئینتزامی، کەریم‌ئاوا، دەبیرستانی کوڕانەی خومەینی، تەربیەت و شاهێد و هەروەها مەیدانی دوکتور قاسملوو.

شنۆ

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لەو شوێنانە شاری شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد:

فەلەکەی بیمارستانی نەبیی ئەکرەم، قوتابخانەی سەعید ئەمینی، دەبیرستانی ئیمام، دەبیرستانی حاج ڕەسووڵیان، دەبیرستانی شەڕەف، دانیشگای پەیامی نوور، پرۆژەی موجتەمعی تجاریی فەلەکەی سەیدئاوا، سەید ئاوای سەرێ و خوارێ، جادەی نەرزیوێ، گوندی تاچین‌ئاوێ،گوندی قورووش ئاوێ، گەڕەکی مەجیدئاوا،فازی ٢ و ٣ی شارۆچکەی فەرهەنگیان، گوندی ئەمیرئاوا،جادەی شنۆ -ورمێ، جادەی شنۆ نەغەدە، گوندی ئاڵیاوێ، گوندی نەڵیوان، گوندی چەشمەگۆل، و گوندەکانی قەزەنەئاوێ و گورگاوێ.

سنه

ڕێبوارانی ڕێگای دێموکرات لە لە ناوشاری سنە و دەورووبەری شار، بەرەوپیریی ٢٦ی سەرماوەز چوون و لەم شوێنانە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد:
خیابانی ژاندارمری، گەڕەکی شەریف‏ئاوا، گریاشان، تەپەی بەهارمەست، گەڕەکی ئاغە‏زەمان، تەپەی‏کەرباسی، فازی۲ی شارۆچکەی نایسەر، شارۆچکەی پەیام، شارۆچکەی ساڵحی، شارۆچکەی سەعدی، شارۆچکەی زاگرۆس، هەروەها لە سەر جادەی سنە – کرماشان، تراکتی ۲٦ی سەرماوەز بڵاو کرایەوە.

هەروەها بە بۆنەی ۲٦ی سەرماوەزەوە، ئەندامانی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێموکرات، لە ناو شاری سنە بۆ جاری سێهەم لەم شوێنانە چالاکیی تەبلیغاتیان بەڕێوەبرد:
مەیدانی نەبوەت، کانی گورگ علی،گەڕەکی گوڵشەن، چوارڕای گوڵشەن، عەباس‏ئاوای ژووروو، کانی کووزەڵە، پیرمحەممەد، چوارباخ، مەدرەسەی ٢٨ی دەی، بلواری ۲٨ی دەی، ئاغەزەمان، گەلەخان.

کامیاران

ئه‌ندامان و لایه‌‏نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، له شاری کامیاران دەستیان دایه چالاکیی ته‏بلیغیی و لەو شوێنانه چالاکییان بەڕێوە برد، کۆڵانەکانی دەوروبەری سەبت‌ ئەحواڵ، شارۆچکەی بێعسەت، شارۆچکەی دادگوستەری، کامیارانه‌ کۆن.

نەڵۆس

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارۆچکەی نەڵۆس دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و بە دروشـمی شۆڕشگێڕانە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان پیرۆز کرد.

ورمێ

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ و دەوروبەری تراکت وپوستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان لەم شوێنانە بڵاو کردەوە:

خیابانی ساحلی، باکری، موتەهەری، کەمەربەندی، دەروازەی مەهاباد، خیابانی شەهریوەر، ئاپادانا، فەلەکەی قەهوەقەباغە،پارکی ڕەستاخیز، بازاڕی باش،شێخ تەپە،خیابانی سەدا و سیما، ڕووبەڕووی دادسەرای ئینقلاب،بیمارستانی تاڵەقانی، بیمارستانی خومەینی (قاسملوو)، خیابانی مودەڕس،خیابانی حەکیم نیزامی،خانەگەل،شەهرەکی ئیسار، شەهرەکی کارگەران، پارکی تۆخم مۆرغی، دانشگای علوومی پزیشکیی ئورمیە، وەلی‏عەسر، تەرزیلوو، فەلەکەی ئابیاری، قۆین کۆرپسی، خیابانی ئاهەن‌دوست، خیابانی جانوێسلی، گوندەکانی ڕەشەکان،جەبەل،جادەی ورمێ - مەهاباد، پۆلیسڕای ڕەشەکان، سێ‌ڕێیانی جەبەل،گوندی نایبین، سێ‏ڕێیانی مشکارلوو، ناوچەی تەرگەوەر، ئاودی، ڕۆلبالاجی،جادەی کەلهووڕ،سێ‌ڕێیانی ئەنبێ، جادەی ماوانێ،شێخ شەمزین،ئەنهەر، ڕانیک و جادەی ئەلواج.

تاران

تێکۆشەرانی دێموکرات لە پێتەختی ئێران لە شاری تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ڕێزیان لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان گرت.

12977.jpg

12982.jpg

12978.jpg

12979.jpg

12980.jpg

12981.jpg

12970.jpg

12976.jpg

12968.jpg

12967.jpg

12966.jpg

12965.jpg

12969.jpg

12971.jpg

12975.jpg

12974.jpg

12972.jpg