کوردستان میدیا

پێنجشەممه 3ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سنه رێز لە هونەرمەندێکی ناوداری کورد گیرا

14:07 - 14 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: ئەنجومەنێکی ئەدەبی ــ فەرهەنگیی شاری سنە لە رێوڕەسمێکدا رێزی لە سەید محەممەد سەراو\'\' هونەرمەندی ناوداری مۆسیقای کوردی گرت.
هەواڵدەرییە نێوخۆێێ‌یەکان بڵاویان کردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمە، \'\'ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کوردستان\'\' لە رێوڕەسمێکدا رێزیان لە \'\'سەید محەممەد شێخ ئەحمەدی\'\' ناسراو بە \'\'سەید محەممەد سەراو\'\' گرت.
ئەو هونەرمەندە ناودارە چەندین ساڵە لە بواری مۆسیقای کوردی و بەتایبەت مۆسیقای ناوچەی ئەردەڵان و لەیلاخ خزمەتی کردووە.
سەید محەممەد سەراو ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە دایک بووە و زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە بواری مۆسیقای فولکلۆری کوردی چالاکیی نواندووە.
\'\'ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کورد\'\' ١٠ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک لە ئەدەبدۆستانی کوردستانەوە دامەزراوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ رێز لە گەورە ناودارانی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەگرێت.
ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کورد لە دامەزرانییەوە هەتا ئێستا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی رێزی لە چەندین ناوداری کورد گرتووە.