کوردستان میدیا

یەکشەممە 31ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری مەریوان ڕێز لە شەهیدانی ڤییەن گیرا

17:00 - 25 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ به دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی گوڵچێر سەر بە شاری مەریوان یادی شەهید دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.