کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نێو شاری سنە چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

18:45 - 9 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە گیان فیدایی و قارەمانییەتی شەهیدانی کۆساڵان چالاکیی بەرینی تەبلیغیی لە نێو شاری سنه بەڕێوە چوو.

تێکۆشەران و قارەمانانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە حەماسەی کۆساڵان و شەهیدانی ڕاسان لە ساڵڕۆژی خوڵقاندنی ئەو حەماسەیەدا چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە نێو شاری سنە وێنەی شەهیدانی ڕاسانیان بڵاو کردووەتەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

هەروەها قارەمانانی دێموکرات چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە گوندەکانیی نییەر و تەنگیسەر لە سەرتاسەری ئەو گوندانە وێنەی شەهیدانی کۆساڵانیان بڵاو کردبووە.