کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی سوئێد ڕێز لە قوربانیانی بوومەلەرزەی کرماشان گیرا

20:15 - 29 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: کۆڕێکی ڕێزگرتن لە قوربانیانی بوومەلەرزەی ناوچەی کرماشان لە لینشۆپینگی سوئێد بەڕێوە چوو.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆڕیکی ڕێزگرتن لە قوربانیانی بوومەلەرزەی ناوچەی کرماشان لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری لینشۆپینگ بەڕێوەچوو. لەو ڕێوڕەسمەدا بە سەدان کوردی دانیشتووی شاری لینشۆپینگ پرسە و سەرەخوشی خۆیان بە بنەماڵ و کەس و کاری قوربانیانی ئەو کارەساتە گەیاند و ئەو کارەساتەیان بە کارەساتی یەک جار قورسی نەتەوەیی ناودێر کرد.

لە بەشێکی ئەو کۆڕیادەدا کاکەبرا ئەلیاسی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد، وێڕای سەرەخوشی گەرم لە خەڵکی ڕۆژهەلات بە گشتی، خەڵکی ناوچەکانی سەرپێڵی زەهاو، دەشتی زەهاو، ئەزگلە، سەلاسی باوەجانی، پشتەنگی زەهاو و داڵاهۆ پەژارەی خویی بۆ ئەو کارەساتە دەربرێ و ئەم قورسایی و گرانی ئەو کارەساتەی وەک کارەساتی هەڵەبجە، ئەنفال و داگیرکردنەوەی کەرکووک ناوزەد کرد.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی کاریگەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوسۆزی و هەست بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی نەتەوەکەمان لە ئەم هەلومەرجە سەختەدا بەرز نرخاند. هەر لەو پێوەندییەدا سیاسەتی دوژمنکارانە و بێ مەسئوولیەتی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە نیشانەی ناخەڵکی بوونی ئەو حکوومەتە داگیرکەرە ناوبرد.

ئەلیاسی لە بەشیکی دیکە قسەکانیدا سلاوی بۆ شەهید ڕێگای مرۆڤایەتی کاک ئەبووبکر مەعرووفی نارد، خزمەتی ئەو ئینسانە نیشتمانپەروەرەی بە نیشانەی ئەمەگناسی و باوەڕ بە ‌هاوچارەنووسی نەتەوەی کورد ناودێر کرد. هەر لەو پێوەندییەدا سەرەخوشی بنەماڵەکانی ئەو شارەیان بۆ بنەماڵە و کەس وکاری کاک ئەبووبکر مەعرووفی نارد.