کوردستان میدیا

سێشەممه 26ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پێتەختی ئێران ڕۆژی پێشمەرگە بەرز ڕاگیرا

20:15 - 9 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات لە شاری تاران بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەكانی دێموکرات لە شاری دەماوەند بە بۆنەی ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ڕێز لە گیانفیدایی و خەباتی پێشمەرگەی کوردستان دەگرن.

لە پلینۆمی دووهەمی كۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، ڕۆژی٢٦ی سەرماوەز وەكوو ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان دیاری كرا.