کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی رێبەندان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان بەردەوام ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگە دەگیرێ

10:47 - 30 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پشتیوانیی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگران حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بەردەوامن و بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو ڕۆژە مێژوویییە بەرز ڕادەگرن.

ڕۆڵە چاونەترس و ئازاکانی دێموکرات لە شاری سەقز، لە گەڕەکەکانی شاناز، کەریم ئاوا،  شارەکی نیروی ئینتزامی، شارەکی ۱۱ی گوڵان،  تەپەی ساڵحاوا، تەپەی حاجیاوا،  ۳۲ میتری،  سیلۆ، نەشمیلان وجاددەی کانی نیاز تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردەوە.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات بەبۆنەی شەوی یڵدا لە شاروێرانی مەھاباد لە گوندەکانی خوڕخوڕە، قزڵقۆپی و تاڵاوی كانی بەرازە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەهاباد لەم شوێنانەش: شارەوانی، پشت بانکی مەسکەن، مەدرەسەی نموونەی دەوڵەتی و گوندی خوڕخوڕەی مەهاباد، بە بۆنەی شەوی یەڵدا، شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

 ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز له گوندی دەرەکێ لە سێڕای دەمەیەو و دەرەکێ پوستێر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شارەکی گوڵچیەری شاری مەریوان، به بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تراکت و پوستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

لە شاری پیرانشار قارەمانانی دێموکرات، به بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە "کوی خەیام، جاددەی سەردەشت، شەقامی ئەندیشە (بەرەو شیناوێ)، مەدرەسەی مەحموود قادری، شەقامی سەعدیی شەرقی و غەربی، دەوروبەری فەلەکەی محەممەد ئەوراز، مزگەوتی دارولقورئان، ١٦میتریی حاجی مستەفا، بازاڕی سیگاران، شەقامی ساحلی و دەورووبەری و مزگەوتی قیبلە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکاندا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری ورمێ، لە شوێنەکانی وەک: "ئەلواج، ئیسلام ئاباد، تەرزیلوو، بادەکی و شارەکی جنووبی" وێنە و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەیان بڵاو کردەوە و پەیمانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.