کوردستان میدیا

یەکشەممە 27ی گەلاوێژ 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماشینی ئێعدامی ڕێژیمی ئێران، بەردەوام گیان دەستێنێت

11:54 - 18 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ماشینی ئێعدامی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ٥ بەندکراوی بەندیخانەی گەوهەردەشتی لە دار دا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، ٥ بەندکراوی زیندانی "گەوهەردەشتـ"ـی کەرەج کە پێشتر بۆ بەڕێوەچوونی سزاکەیان، ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە کرابوون، لە سێدارە دران.

شوناسی ئەو پێنج بەندکراوە کە بە ناوەکانی: "محەممەد ڕەزا شەکەری، یووسف زاکری، مەجید عەرەبعەلی، حوسێن پەنجە و مریەم و بەهرام تورک" بووە، بە تۆمەتی "قەتڵ" لە سێدارە دراون.

یەکێک لەو بەندکراوانەی بەندیخانەی گەوهەردەشت، بۆ ماوەی ١١ ساڵ لەو بەندیخانەیەدا دەستبەسەر بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی سالانەی "ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی" لەبارەی لەسێدارەدانی بەندکراوانەوە، ڕێژیمی ئێران هەنووکەش لە ڕیزی پێنج وڵاتی گەورەی جیهان بۆ لە سێدارەدانی زیندانییانە.