کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵپەڕی \"کوردستان میدیا\" لەتورکیە فیلتێر کرا

16:47 - 31 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: کوردستان میدیا، ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە فیلتێر کراوە.

ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانییەوە و بەتایبەتی پاش هێرشی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیە بۆ سەر بەشێک لەخاکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە فیلتێر کراوە.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە حوکمی فەرمیی دادگای سوڵح و جەزای گوولباشیی (Golbaşi Sulh Ceza Hakimligi) دەوڵەتی تورکییەوە لە رێکەوتی ٢٥ی جولای ٢٠١٥ی زایینیەوە، فیلتێر کراوە و هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ناتوانن دەستیان بە هەواڵ و زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە بگات.

دوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دوەڵەتی تورکیە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (P.K.K) لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی تورکیە هاوکات هێرشی بەرفراوانیشی کردە سەر چەندین ماڵپەڕی ئینتێرنێتی کوردی کە هەڵوێستی نەتەوەیییان هەبوو و زانیاری دروستیان دەگەیاندە بەردەنگەکانی خۆیان، کە یەک لەوانیش کوردستان میدیا ماڵپەڕێ فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران فیلتێر کراوە.