کوردستان میدیا

چوارشەممه 2ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی زایینی لە هاونیشتمانیانی مەسیحی دەکات

16:01 - 10 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاونیشتمانییانی مەسیحی کرد.
دەقی پەیامەکە کە نوسخەیەکی بە \'\'کوردستان میدیا\'\' گەیشتووە بەم چەشنەیە:
بەبۆنەی جێژنی سەری ساڵی تازەی زایینی پیرۆزبایی خۆم پێشكەش بە هەموو مەسیحییەكانی جیهان بە تایبەت خوشكک و برا مەسیحییەكانی دانیشتووی كوردستانی ئێران دەكەم.
هیوادارم ساڵی نوێ‌بۆ هەموو لایەک ساڵێكی پڕ لە خۆشی و شادی بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری