کوردستان میدیا

پێنجشەممه 3ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێکی نیگارکێشی کورد لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنتای، دیپلۆمی شانازی پێبەخشرا

14:41 - 24 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: کیمیا مەحموود‌تاش مێرمندالی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، خەڵاتی دێپلۆمی شانازیی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی مۆنتای ٢٠١٤ی وڵاتی بولغارستانی پێدرا.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کیمیا مەحموود‌تاش، تەمەن ١٤ ساڵان، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی مۆنتای، دیپلۆمی شانازی وەرگرت.

کێبڕکێی مۆنتای بولغارستان بە ناوەڕۆکی موسیقی و کایە ئایینیەکان بەڕێوەچوو.

بەرهەمی کیمیا مەحموود‌تاش لەلایەن ناوەندی بارهێنانی منداڵان و مێرمندالانی محەممەدیار بۆ ئەم کێبەرکێیە هەنێردرابوو.