کوردستان میدیا

سێشەممه 1ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامەی مستەفا هیجری بەبۆنەی گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی بۆ هەرێمی کوردستان

16:20 - 29 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ و سکرتێری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نامەیەکدا بەخێرهاتنی لێ کرد.
دەقی نامەکە کە نوسخەیەکی بە کوردستان میدیا گەیشتووە بەم چەشنەیە:

بەڕێز جەنابی مام جەلال تاڵەبانی
وێڕای سڵاو و حورمەت!

بە گەڕانەوەتان بۆ كوردستان خۆشحاڵین، ئاواتمان تەندروستی و لەشساغیی هەرچی زیاتری بەڕێزتانە لەو هەلومەرجە هەستیارەدا كە كوردستان و عێراق پێیدا تێدەپەڕێ.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری