کوردستان میدیا

یەکشەممە 28ی رەزبەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥ هاووڵاتی لە کوردستانی ڕۆژئاوادا شەهید کران

10:51 - 18 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: "ھەسەدە" ڕایگەیاند کە لە یەكەم ڕۆژی هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، ٣ شەڕڤان و ٥ ھاووڵاتیی سڤیل شەھید كراون.

ناوەندی ھەماھەنگی و ئۆپەراسیۆنی ھێزەكانی سووریەی دێموكرات (HSD) ڕایگەیاندووە: "لە ئەنجامی ھێرشی توركیه بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، ٣ شەڕڤان و ٥ ھاووڵاتیی سڤیل شەھید بوونە".

هاوکات دەیان كەسی دیكەش بریندارن.

"ھەسەدە" ڕایگەیاندووە: "ھەوڵەكانی ئەرتشی توركیه بۆ ئەوەی هێزەکانیان بە شێوەی زەوینی بچێتە ڕۆژئاوا شكستی ھێناوە و شەڕ و پێكدادان لەسەر ھێڵی سنووریی نێوان باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە".

دەوڵەتی تورکیە دوای ڕاگەیاندن و خۆئامادەکردنی چەند ڕۆژه بۆ هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا، ڕۆژی ڕابردوو هێرشەکانی خۆی دەست پێکرد.

"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان''، سەرکۆماری تورکیە، هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوای بە ناوی عەمەلیاتی "کانیی ئاشتی" دەست پێکرد.