کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی بۆكانی سەرقاڵی دروست كردنی پەیكەری هونەرمەند حەسەن زیرەكە

15:46 - 5 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: رێبین حەیدەری سەرقاڵی دروست كردنی پەیكەری هونەرمەندی ناوداری كورد مامۆستا حەسەن زیرەكە.


رێبین حەیدەری پەیكەرتاشی كوردی خەڵكی شاری بۆكان لەحاڵی دروست كردنی پەیكەرێكی گەورەی حەسەن زیرەك دایە و لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی زریان لەزاری حەیدەرییەوە بڵاوی كردۆتەوە، ئەو پەیكەرە لەسەر گڵكۆی حەسەن زیرەك دادەنرێت.
ئەو پەیكەر تاشە كوردە لەو باوەڕەدابووە، حەسەن زیرەك موڵكی هەموو كوردێكە و پێویستە رێزی لێبگیردرێ‌و ئەو كارەی ئەو لە راستای رێز لێنان لەو هونەرمەندە كوردەیە.
لەلایەكی دیكەوە ماوەیەك لەمەوبەریش بەرهەمێكی رێبین حەیدەری كە بە موجەسەمەی استقلال ناوی دەركردبوو، لەهەرێمی كوردستان و لەشاری قەلادزێ‌دانرا.
رێكەوتی ٣٠ بەفرانباری ساڵی ١٣٩١‌ی هەتاوی یەكەمین پیشانگای پەیكەرسازیی رێبین حەیدەری، هونەرمەندی كورد لە كۆمەڵەی فەرهەنگی _ هونەریی سیمۆرغ لە شاری بۆكان كرایەوە و تێیدا زیاتر لە ٣٠ی بەرهەمی بەناوبانگترین پەیكەر سازانی كورد و ئەندامی ئەنجومەنی پەیكەرسازانی سوید پیشان درا.
پەیكەری كەسانی وەكوو مامۆستایان هەژار، قانع، پیرە مێرد، عەلی مەردان، حەسەن زیرەك، قادر عەبدوڵڵازادە ( قالە مەڕە) و زۆر كەسایەتی دیكە لەو پیشانگایەدا بوون.
ئەو پەیكەرسازە خەڵكی شاری بۆكانە و خوێندنی لە زانكۆكانی پافا و فیلادلفیای ئەمریكا و هەروەها وڵاتی سوید لە بواری هونەری پەیكەر سازیدا تەواو كردووە و ماوەی نزیك بە پێنج ساڵە گەڕاوەتە شاری بۆكان.