کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی كوردستانی رۆژهەڵات لەهەرێمی كوردستان پەیمانگای موزیكی چایكۆفسكی دەكاتەوە

16:43 - 24 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: حەمید رەزا ئەردەڵانی شانۆكاری كورد بڕیارە لەگەرمیان لەهەرێمی كوردستان پەیمانگای مووزیكی چایكۆفسكی رووسیە بكاتەوە.
حەمید رەزا ئەردەڵانی ئەندامی خانەی هونەرمەندانی ئێران و بەرپرسی سەنتەری نێودەوڵەتی یونیما ـ لقی ئێران، بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەر و وەرزش و لاوانی گەرمیان ئەو پەیمانگایە دەكاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی كردەوە، ئەو هونەرمەندەی كوردستانی رۆژهەڵات بێجگە لەكردنەوەی ئەو پەیمانگایە، خولێكی شانویش بەڕێوە دەبات.
د.ئەردەڵانی رایگەیاندووە، پێویستە ناوچەی گەرمیان لەبواری كاری موزیك و شانۆدا بایەخی پێبدرێت و لەو باوەڕەدابوو، دەبێ‌منداڵانی ئەو ناوچەیە فێری كاری هونەری بكرێن.

ئەو شانۆكارە كوردە وتیشی: ناوچەی گەرمیان ناوەندی شاڵاوی ئەنفال بووە و دەكرێ‌لەرێگای ئەو پڕۆژانەوە پرسی ئەنفال جیهانی بكرێ‌و وڵاتانی تر لێی ئاگادار بن هەتا جارێكی دیكە ئەو تاوانە دژی نەتەوەی كورد دووپات نەبێتەوە.