کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران زەختییان خستووەتە سەر کۆڵبەران و دانیشتووانی ناوچەی باینگان

20:52 - 6 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم، جێگیر لە ناوچەی سنوورییەکانی باینگان لە ماوەی رابردوودا زەختییان خستووەتە سەر کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە و لە ئاکامدا دەستییان بە سەر دارایی ئەو هاووڵاتییانەدا داگرتووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی رێژیمی ئێران دەستییان بە سەر ١٠ ئەسپی بارهەڵگر و ١٥ سەر حەیوانی ماڵی دانیشتووانی ناوچەی باینگان داگرتووە و ئاگریان لە کەلوپەلی هاووڵاتییانی کاسبکار بەرداوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، هێزەکانی رێژیمی ئێران تەقەیان لە بەلەمەوانانی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەپێی ئەم راپۆرتە خەسارەتی گیانیی بەدواوە نەبووە.

هەروەها بەپێی راپۆرتە گەیشتووەکان، یەکێک لە بەرپرسانی پاسگای ناوچەی ئیمامی لە کاتی راوەدونانی کاسبکارانی سەرسنوور، پاش کەوتنە خوار لە بەرزاییەک بە هۆی توندی برینەکانی، گیانی لە دەست داوە.

زرنە.ک