کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە سەرەخۆشیی نەوشیروان مستەفادا کرد

23:24 - 1 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان‌ بەشدارییان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێر لە مزگەوتی سەواف، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفادا بەشدارییان کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات هاوخەمیی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا، ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان کرد و خۆیان بە بەشدار و شەریکی خەمیان زانی.