کوردستان میدیا

سێشەممه 29ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی گوندەژۆری کرد

23:54 - 23 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به مەبەستی هاوخەمی و هاودەردی سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی گوندەژۆر لە دەڤەری باڵەکایەتیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بەمەبەستی هاوخەمی و هاودەردی سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوی نەخوازراوی گوندەژۆر لە دەڤەری باڵەکایەتی لە شاری سۆرانیان کرد.

لەو سەردانە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای دەبڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی ئەو قوربانیانە، هیوای خواست کە رووداوی لەم چەشنە دوبارە نەبێتەوە و دوژمن نەتوانێت درز بخاتە نێوان رۆڵەکانی گەلەکەمان.