کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆمەڵەی سوسیال دێموکراتی کوردی‌دا کرد

15:03 - 3 رەشەمه 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆمەڵەی سوسیال دێموکراتی کوردی‌دا کرد.

ڕۆژي یەكشەممە ڕێكەوتی ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی پەيوەندیيەكانی كۆميتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری يوتۆبۆری، پێکهاتوو له سيروس ڕەئوفی و بونياد جەلالی لە سەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی سوسیال دێموکراتی کوردی بەشداريیان لە كۆنفڕانسی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوەیەدا كرد.

ناوبراوان لەو دانيشتنەدا باسیان له ڕۆلي هێز و لایەنە سیاسییە کورد وکوردستانیی و كۆمەڵە كوردستانيیەكان لەو شارەدا كرد و هەروەها هاوكاريیان لەگەڵ سوسيال دێموكراتي كوردی لەو شارەدا بەرز نرخاند و داوايان له هەموو لايەنەكان كرد كه دانيشتني زورتريان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بۆ بەرەوپێش‌بردني سياسەتەكانيان و هەروەها ڕۆڵی كورد لەو شارەدا كاريگەریی زۆرتريان له سەر سياسەتەكانی حكومەت و بەڕێوەبەری لەو شارەدا هەبێت.