کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوژرانی هاووڵاتیيەكی خەڵکی کوردستانی ئێران لەسەر سنووری توركیە و ئێران

23:50 - 6 جۆزەردان 2712

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كاتی گەڕانەوە لە تورکیەوە كەوتە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانی لەدەست داوە.


بەپێی هەواڵی هەواڵدەری رووداو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی عوبەید مورادی، تەمەن 30 ساڵ، بە مەبەستی سەردانی كەس و كاری لە كوردستانی تورکیە، سەفەری شاری وانی كردبوو،بەڵام لە كاتی گەڕانەوەدا لەسەر هێڵی سنووری نزیك كەلەڕەش تەقەی لێ دەكرێت و لە كاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
هەتا ئێستا دیارنییە ناوبراو بە تەقەی هێزە سنوورییەكانی ئێران یان توركیا كوژراوە.
میدیاكانی توركیا لەو بارەوە رایانگەیاندووە مورادی هەوڵی داوە بە قاچاخی لە سنوور بپەڕێتەوە، بەڵام هێزەكانی رێژیمی ئێران تەقەیان لێکردووە و بە توندی بریندار بووە. دواتر پۆلیسی توركیە دەیانەوێ بە ئەمبۆڵانس ناوبراو بەرەو نەخۆشخانەی قەلقەلی سەر بە شاری وان بگوازنەوە، بەڵام لە رێگادا گیانی لەدەست داوە.
ئێستا تەرمی مورادی لە نەخۆشخانەی قەلقەلی سەر بە شاری وانە و پۆلیسی توركیەش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران