کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەک ئاگر لە نەورۆز دا بە گژ دیکتاتۆر دا چوون

15:54 - 5 خاکەلێوه 2717

ئەلبورز ڕۆئین تەن

ئەوەی کە بە ڕوونی دەبینین لە ڕۆژەکانی نەورۆز دا گەل بۆ هەرچی بەرز ڕاگرتنی ئەوەی لە دەستی دێ ئەنجام دەدات تەنانەت ڕێژیمی دێکتاتۆریش ناتوانێ پێشی بەو بەرز ڕاگڕتنە بگرێت بە تایبەتی کە مۆرکی نەتەوەیی دژی داگیرکاری پێوە دیارە . ئەو چەندە لە هەموو کاتێک دا لە بەشەکانی تریش بەرچاوە. بۆچی ناتوانێ پێشی پێ بگرێ چونکو توانای ڕوبەڕوو بوونەوەی ئاگری یەکڕێزی و بە هێزی گەلی نیە کە لە گرتنی نەورۆز دا.

ئەوە خاڵێکی زۆر گرنگە دەبێ بکرێ بە جەوهەری خەبات ئەو فاکتەرە گرنگەیە ئەگەر ئیمە بتوانین نەورۆزى خۆمان وا بەو شیوەیە سەرەڕاى هەموو مەترسیەکان بەو شکۆیە بەرز رابگرێت دەشتوانین ئاڵاى خۆشمان وا بەرز بکەینەوە دەشتوانین داواى مافەکانمان وەک ئازادى خویندن بە زمانى دایک هەڵبژاردنى ئازادانەى بەڕیوەبەران پێشی کرتن بە لە سیدارە دانى زیندانیانى سیاسی پێشگیری کردن لە بە هەدەر دانى سەروەت و سامانى وڵات و روخانى دەسهەلاتى تیرۆر و دەرکردنى داگیرکەریش سەرکەوتوو بین.

بۆیە پرسیارى چۆن ئەوەى لە نەورۆز دا دەتوانین لە هەموو ساڵ دا پراکتیزە بکەین زۆر گرنگە و جێگەى بایەخە ئەو پرسیارانە میکانیزمى خەبات لە داهاتوو دا شی دەکاتەوە نیشان دەدات . گرنگترین هۆکارى ئەوەى کە لە نەورۆز دا دەتوانین ئەوەیە کە هەموومانین هەر ئەو هەموومان بوونە واى کردوە ترسی دوژمنى لێ بهەڵستێتەوە.

تێڕامان لەو خاڵە و گەورەى نەورۆز واى کردوە بەهارى پار ساڵ وەک خالێکى گوڕانکارى بزوتنەوەى ڕۆژهەلات لە ٣٠ ساڵى رابردوو هەژمار بکرێت و هەر گرنگی پێدانەش واى کردوە ئەو ساڵ جیاواز لە زۆر سالى تر هێزەکانى رۆژهەلات بە هاوکارى و هاوئاهەنگى یەکتر بەرەو گرتنى نەورۆز بڕۆن .

ئەو هەماهەنگیە هەنگاوێکى گرنگە چونکو هەلگرى ئەو فەلسەفەیە چۆن لە نەورۆز دا هەموو تاکی ئەو گەلە بە بێ جیاوازى بیرو هزرو ئایدۆلۆژیا شان بە شانى یەکتر بەرەو گرتنى نەورۆز دەروات هێزە سیاسەکانیش بە هەمان فەلسەفە بە لە دەست لە ناو دەست دانانى یەکتر بەرەو بەرەنگارى دوژمن و داگیرکەر لە نەورۆز دا دەڕۆن . هەربۆیەش کاریکى بە جییە چۆن گەل لەو بەکبونە سەرکەوتووە لە گرتنى نەورۆز هێزە سیاسیەکانیش سەرکەوتوو دەبن لە بەرەنگارى داگیر کەردا.
خالێکى ترى ئەو دەرس وەرگرتنە لە گەل فێربوونى دیتنەوەو ریککەوتن لە سەر خاڵە هاوبەشەکانە. خاڵى هاوبەش لێرە دا نەورۆزە واتە هەموومان کە دەیگرین با پێکەوە لە بەرانبەر دوژمن دا بە یەکگرتووى و بە هەماهەنگ بگرین تا بە زیاتر لەوەی کە هەیە دوژمن بشڵەژینین بۆ ئەوەى زیاتر هیوا لە دڵى خەڵک دا زیندوو بکەینەوە.

ئەوەى لێرەدا گرنگە نابێ ئەو خاڵەمان لەبیر بچێت کە کاریگەرى هەبوونى پێشمەرگە و زیندووبونەوەى خەبات واى کردوە زیاتر نەورۆز بەرز ڕاگرتنەکەشی مانا بکات واتە هیچ کات تاک ڕەهەندى بیرنەکەینەوە بەڵکو هەمووى ئەو خەباتانە کاریگەریان بە سەر یەکەوە هەیە بۆیە زیاتر زەق دەبنەوە هەر بۆیەش ئەوە مافى خۆمانەو دەولەمەندییە ئەگەر بتوانین هەموو ڕێکارە رەواکان بەرچاو بگرین.

ئەگەر ئێمە بتوانین بە هەموو کەم و کوڕیەکانمان لە گەیاندنى دەنگى خۆمان بە خەڵکى کوردستان ئەوەندە کاریگەر بین بەڵام ئەو گەرم و گوڕیە لە خەڵک ببینین بەڵگەیە کە پتانسیلىکى گەورەى بە گژ دیکتاتۆر چوون دا هەیە کە لە ئەگەرى کارکردن بۆ چاکسازى و چارەسەرى کەم و کوڕیەکانمان دەتوانین بە پتانسیلە دیکتاتور لە نیشتمان بە دەر بکەین.

بۆیە هەر وەکوو ئاگر لە نەورۆز کە بە گژ دیکتاتۆر دا دەچین لە ساڵ دا و لە هەموو ڕۆژێک دا بە گژ دیکتاتۆر دا بچین دەبیتە هۆکارێک بۆ سەرکەوتنمان نیشان دەدات لە سەر ڕێگاى راستین نیشان دەدات دەتوانین چونکو لە سەر ڕیگەى راست و خوازیارى نرخە ڕەواکانین.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.