کوردستان میدیا

شەممه 2ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەڵامی نەوشیراون مستەفا بۆ پرسەنامەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران

17:57 - 7 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: نەوشیراون مستەفا ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان لە نامەیەکەدا وەڵامی پرسەنامە و سەرەخۆشیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەربارەت بە کۆچی دوایی هاوسەری ناوبراوی دایەوە.

دەقی نامەکە:

بەڕێز کاک مستەفای هیجری


بە سوپاسەوە پرسەنامەکەتانم پێگەیشت کە بە بۆنەی کۆچی دوایی شۆعلەی هاوسەرم ناردبوتان. لە خوای پەروەردگار داواکارم ئێوە سەلامەت و تەمەن درێژ و سەرکەوتوو بن.

لەگەڵ ڕێزی
نەوشیراون مستەفا

٣/٢٣/ ٢٠١٧