کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پانێلێک بۆ لێکدانەوەی \'\'شێعری کلاسیکی هەورامی\'\' لە مەریوان بەڕێوە دەچێت

12:39 - 7 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی ڤەژین پانێلێک لەسەر لێکدانەوەی \'\'شێعری کلاسیکی هەورامی\'\' بەڕێوە دەبات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو پانێلە لەلایەن کۆمیتەی ئەدەبیی ناوەندی ڤەژینەوە بە بەڕێوەبەریی \'\'کامیل سەفەریان\'\' لە بنکەی سەرەکیی ئەو ناوەندە لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت.
پانێلی لێکدانەوەی شێعری کلاسیکی هەورامی، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانبار کاتژمێر ٣:٣٠ی دوای نیوەڕۆ، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.
ناوەندی ڤەژین دامەزراوەیەکی فەرهەنگی ــ هونەریی ناحکوومییە کەلە چوارچێوەی گەرینگیدان بە فەرهەنگی رەسەنی کوردەواری چالاکی دەنوێنێت.
ڤەژین وشەیەکی کوردی بە واتای بووژانەوە کەلە زمانی فارسیدا بە واتای \'\'احیا کردن\'\' دێت.