کوردستان میدیا

دووشەممه 4ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسه‌ و هاوخه‌میی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکرات، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی رووناک ره‌ئووف

17:47 - 25 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی رووناک ره‌ئووف دایکی دوکتور به‌رهه‌م ساڵح، یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی نابراو کردووه‌.


سه‌نته‌ری رووناکبیری و راگه‌یاندنی ژنان (رێوان)

بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو رووناک ره‌ئووف

به‌ڕێز کاک به‌رهه‌م ساڵح

هه‌واڵی دڵته‌زینی کۆچی دوایی خاتوو رووناک ره‌ئووفمان پێ‌ گه‌یشت. وێڕای سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی له‌ سه‌نته‌ری رێوان، هیوادارین نمونه‌ی ژنانێک وه‌ک خاتوو رووناک ره‌ئووف که‌ بێ‌وچان و ماندوونه‌ناسانه‌ له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنی هه‌رچی زیاتری مافه‌کانی ژنی کورد هه‌وڵیان داوه‌، زیاتر بێت.
کۆچی دوایی خاتوو رووناک خه‌مێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موومان و خۆمان به‌ هاوخه‌می ئێوه‌ی به‌ڕێز و به‌ تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌زانین.



یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
به‌رێوه‌به‌ریی گشتی

١٤ی ژووئه‌نی ٢٠١٢ی زایینی
٢٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی