کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسەی شەهیدانی پارتی ئازادیی کوردستان لە وڵاتی هۆلەند بەڕێوە چوو

16:31 - 28 بەفرانبار 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هۆلەند بەشداریی لە کۆڕی پرسەی شەهیدانی پارتی ئازادیی کوردستاندا کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ سێ شەهیدی پارتی ئازادیی کوردستان بە ناوەکانی شەهید محەممەد مەعروفپوور، ئیسماعیل خزری و ڕەسوڵ تووفانی، لە شاری ئارنهێم لە وڵاتی هۆلەند بەڕێوەچوو.

ئەو کۆڕە بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی هۆلەند ونوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەدا هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی هۆلەند، بە سەرپەرەستیی پەرویز ئەمین‌عەشایری بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون و بە پێشکەش کردنی وتارێک ڕێزیان لەو شەهیدانە گرت و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە و هاوسەنگەرانیان لە پارتی ئازادیی کوردستان کرد.