کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پووران درەخشەندە خەڵاتی تایبەتی ئەڵماسی فستیڤاڵی فیلمی سەربەخۆی ئامریكای بەدەست هێنا

13:33 - 7 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی بێدەنگ! كچان ناقیژێنن لە دەرهێنانیپووران درەخشەندە سینەماكاری كوردی خەڵکی کرماشان خەڵاتی تایبەتی ئەڵماسی فیلمی سەربەخۆی ئامریكای بەدەست هێنا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، فیلمی سینەمایی بێدەنگ! كچان ناقیژێنن لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد پووران درەخشەندە لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە رێوڕەسمی پاییزی خەڵاتە نێودەوڵەتییەكانی فیلمی سەربەخۆی ئامریكا نمایشكرا و توانی خەڵاتی تایبەتی ئەڵماسی باشترین فیلمی بڵندی چیرۆكی ئەم رووداوە گرینگە هونەرییەی سینەما بە دەست بێنێت.
خەڵاتە نێودەوڵەتییەكانی فیلمی سەربەخۆی ئەمەریكا لە كۆتایی وەرزی پاییزدا لە ٧ بەشی جۆراوجۆر و لەوانە فیلمی بڵندی چیرۆكی، فیلمی دیكۆمێنتاری، كورتە فیلمی چیرۆكی، ڤیدیۆ كلیپ، فیلمی ئەنیمەیشنی، فیلمی ئەزموونی و ... بە باشترین فیلمەكان لە سینەماكارانی وڵاتانی جیهان بەخشرا.
10195.jpg

خەڵاتە نێودەوڵەتییەكانی فیلمی سەربەخۆی ئەمەریكا هەموو ساڵێك بە مەبەستی دۆزینەوەی بەرهەمە نوێیەكان لە بەشە جۆراوجۆرەكانی سینەما و لە ٤ وەرزدا، بە بەشداریی بەرهەمی فیلمسازانی سەربەخۆ و بەهرەمەندی سەرتاسەری جیهان لە وڵاتی ئامریكا بەڕێوەدەچێت و خەڵاتەكانی باشترین فیلم، وەک خەڵاتی ئەڵماس، خەڵاتی پلاتین ( زێڕی سپی)، خەڵاتی زێڕین، خەڵاتی زیو و خەڵاتی بورۆنز و هەروەها لەوحەی فەخر بە باشترینەكانی هەر وەرزێك پێشكەش دەكرێت.
راپۆرتەکانی پێشووتر باس لەوە دەکەن کە فیلمی بێدەنگ! كچان ناقیژێنن لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی پووران درەخشەندە لە بەشی پێشبڕكێی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مالاتیا (MALATYA) لە وڵاتی توركیا نمایشكراوە.