کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەكی خۆشنووسی لەشاری مەریوان كرایەوە

18:19 - 25 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: حەوت هونەرمەندی كورد بەشێوەی بەكۆمەڵ پیشانگایەكی خۆشنووسیان لەشاری مەریوان كردەوە.

حەوت خۆشنووسی كورد پیشانگایەكیان كە پێك هاتووە لە ٣٥بەرهەمی هونەری، بەمەبەستی پەرە پێدان بەفەرهەنگی خۆشنووسی لەشاری مەریوان كردەوە.
ماڵپەڕی مەریوان نیوز بڵاوی کردەوە، ئەو ٧ هونەرمەندە كە بریتین لە: مەریوان بەهرامی، یادگار خەیام، ئیبراهیم، شیوا مەحموودی، ئارام مەزهەری، مەهسا غەریبی و فەراست سەجادی ئەو پیشانگایەیان لەرێكەوتی ٢٤ی بانەمەڕەوە كردۆتەوە.

4749.jpg