کوردستان میدیا

دووشەممه 1ی گەلاوێژ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەكی وێنەی تایبەت بە ژینگە لەشاری مەهاباد كرایەوە

17:06 - 1 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: پیشانگایەكی وێنە لەژێر ناوی سروشتی جوان لەشاری مەهاباد بەرووی ئۆگرانی ئەو هونەرەدا كرایەوە.

ناوەندی دەنگ و رەنگی مەهاباد بڵاوی كردەوە، كەیوان گولابی هونەرمەندی گرافیست‌کار پیشانگایەكی تایبەت بەوێنەی سروشتی جوانی ناوچەی مەهاباد، كردەوە.

ئەو پێشانگایە لەرۆژی دووشەممە رێكەوتی ٣٠‌ی بانەمەڕەوە كراوەتەوە و بۆماوەی ٥رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەو پیشانگایەدا زیاتر لە٣٠ وێنە لەبەرهەمەكانی كەیوان گولابی نمایش كراوە و پیشانگاكە زیاتر بەمەبەستی پەرەپێدان بە كاری هونەری و پیشان دانی سروشتی دڵڕفینی شاری مەهاباد كراوەتەوە.