کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگای بەرهەمەکانی هادی زیائەدینی کۆتایی پێهات

16:00 - 6 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: پیشانگای بەرهەمەکانی هادی زیائەدینی کە کۆمەڵێک بەرهەمی نەقاشیی لەخۆ گرتبوو، لە شاری سنه کۆتایی پێهات.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پیشانگای ئەم هونەرمەندە کورد کە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمەی ساڵی رابردوو دەستی پێکردبوو، دوێنێ سێ‌شەممە رێکەوتی ٥ی خاکەلێوە، کۆتایی پێهات.
هادی زیائەدینی لە هونەرمەندانی هەڵکەوتوو و خاوەن تەکنیکی تایبەتیی پەیکەرتاشیی نەتەوەی کوردە کە ساڵی ١٣٥٦ لە کۆلیژی هونەرە جوانەکانی تاران خوێندنی ئاکادێمیکی لەگەڵ کاری پراکتیکی دەست پێ کردووە.
هادی زیائەدینی لەم پێوەندییەدا دەڵێ: زیاتر لە حەوت ساڵ کە هاوکات لەگەڵ خوێندن، کاری راهێنانیشم کردووە و خۆشحاڵم کە ناوەندە ئاکادێمیکە هونەرییەکان، لە بوارەکانی پەیکەرتاشی، نیگارکێشی و شێوەکاری لە کوردستاندا فێر بووم.
ئەو هونەرمەندە کوردە هەتا ئیستا چەندین پیشانگای لە کوردستان، ئێران و وڵاتانی بیانیی وەکوو ئەمریکا، بریتانیا، سویس، قرقیزستان، قەزاقستان، ئوزبەکستان و کوەیت، کردووەتەوە.
لە ئاسەوارەکانی ئەو هونەرمەندە لە بواری پەیکەتاشیدا دەکرێ ئاماژە بە پەیکەری \'\'شوان\'\' لە پارکی ئاویەری سنە، پەیکەری ئازادی لە مەیدانی ئازادیی سنە، پەیکەری \'\'چێژنی رزگاری\'\' لە مەیدانی کوودەکی ئەسفەهان و پەیکەری مەستوورەی ئەردەڵان لە هەرێمی کوردستان بکەین.