کوردستان میدیا

سێشەممه 1ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەكی وێنە و نیگاركێشی بەبۆنەی شیمیابارانی سەردەشت، لەو شارە كرایەوە

16:56 - 25 Hezîran 2013

كوردستان میدیا: لەبەرەبەریی ٢٦مین ساڵڕۆژی شیمیابارانی شاری سەردەشت، پێشانگایەكی وێنە و نیگاركێشی لەلایەن هونەرمەندانی ئەو شارەوە كرایەوە.
ئەنجومەنی بەرگریی لەقوربانیانی سەردەشت بڵاوی كردەوە، لەو پێشانگایەدا زیاتر لە ١٠٠وێنە و تابڵۆ لەبەرهەمەكانی هونەرمەندانی كورد خراوەتە بەردیدی بەشدارانی پێشانگاكە.
مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لەئەنجامی شەڕی ماڵوێرانكەری رێژیمی ئێران و بەعس شاری سەردەشت و دانیشتوانەكەی كەوتنە بەر هێرشی بۆمبە شیمیاییەكان.
لەئەنجامی ئەو بوردومانەدا نزیك بە ٢٠٠ هاووڵاتیی مەدەنیی گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٢هەزار كەسیش بە هۆی بەركەوتنی ئەو چەكە شیمیاییە تووشی نەخۆشی بوون.

دوای تێپەڕینی ٢٦ساڵ لەو هێڕشە و ئاسەوارە دڵتەزێنەكانی، هێشتاكە ژمارەیەكی بەرچاو لە بەركەوتوانی چەكەكە چارەسەریی پزیشكیان بۆ ئەنجام نەدراوە و پشت گوێ‌خراون.