کوردستان میدیا

پێنجشەممه 3ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد

15:40 - 14 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی گەورکایەتی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ڕێکەوتی١٣٩٦/١٠/١٣ کەریم خزرنەسەب، کوڕی سۆفی خزر، خەڵکی ئاوایی خوڕخوڕەی گەورکایەتی مەهاباد، له تەمەنی٧٥ ساڵیدا به هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کۆچکردوو له ساڵەکانی ٥٨ هەتا ٦٢ی هەتاوی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە، بەڵام به هۆی گرفتی ژیان و لەسەر ئیجازەی حیزب گەڕایەوه بۆ نێوخۆ، بەڵام هه ر وەفادار به ڕێبازەکەی و حیزبەکەی مایەوه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.