کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد

22:34 - 13 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان بەناوی مێهدی سەلیم خان زێباری، لە ئاکرێ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، مێهدی سەلیم خان زێباری پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە شاری ئاكرێ‌بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو دوای رووخانی كۆماری کوردستان رووی كردە باشووری كوردستان و هەتا دوایین ساتەكانی ژیانی لە هەرێمی كوردستان درێژە بە ژیانی دا.

ناوبراو هەمیشە شانازیی دەكرد كە پێشمەرگەی كۆمار بوو‌ە و بەسەربەرزییەوە خۆی بە ئەندامی حیزبەكەی كۆمار واتە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دەزانی.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی كەس و كار ‌و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەكات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد