کوردستان میدیا

یەکشەممە 31ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشەوا قازی محەممەد، رێبەرێک لە رابردوودا، باوەڕێک بۆ داهاتوو (ئەمیر پاڵانی)

16:00 - 9 خاکەلێوه 2714

ئەمیر پاڵانی

٦٨ساڵ پێش ئێستا، لە دونیایەکی پڕلە شەڕ و شووڕ، پر لە خورافات، دونیایەکی لێواو لێو لە زوڵم و زۆر و ناعەداڵەتی و دیکتاتۆری،دونیایەکی پر لە برسییەتی و دوور لەم پێشکەوتنانەی تکنیک و تەکنۆلۆژیای ئەمرۆی،رێبەری کورد پێشەوا قازی محەممەد، لە ئیرانی شاڕەتێنراوی داگیرکەردا، لە کوردساتێکی فیودالیتە و نەخوێندەوار، لە کوردستانی بێ کارخانە و، دوور لە سەنعەت و کۆمپانیا و بازرگانی، بە دەستی خاڵی بەڵام بە فیکری کراوە و پێشکەوتنخواز و باوەری قووڵ بە مافە ئینسانی و نەتەوەیییەکانی کورد، دەستی دایە کارێک کە کورد تا ئەو کات هەر بۆی خەون بوو.

پێشەوا بە هەڵکردنی ئاڵای کۆماری کوردستان نەتەوەکەی لە گەڵ مافەکانی ئاشت و ئاشنا کردەوە و بناغەی بە بە فەرمی ناسرانی مافە ئینسانی و نەتەوەکانی کوردی کە لە سەر خاکی خۆی لێ بێ بەش بوو، بە پتەوی داڕەشتەوە. سەرۆک کۆماری کورد قازی محەممەد رێبەرێکی پر لەئەندێشەو فیکربوو، بناغەیەکی بۆ کوردو کوردستان کردە دییاری کە کورد بۆ هەتا هەتایە شانازی پێوە بکات،و دوژمنانی بێگانە لەگەڵ دیموکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتییش پێی ریسوا بن. نەترسی و لێهاتوویی بریاری سەر بە خۆی کوردستان لەو سەر دەمەدا، لە لایەن سەرکردایەتی کورد و شەخسی پێشەوا قازی محەممەد،یەکیک خاڵە هەرە گرینگەکانی ژیری و دوور بینیی پێشەوای کورد بوو.

پاشان بە سیستەم ئیدارەکردن و نێوەرۆکی دەوڵەتەکەی (کۆماری کوردستان) رێکخستنی هێزی چەکداری کورد لە چوارچێوەی سوپای میللی دا، دیاری کردنی ئالای کوردستان، دامەزراندنی ریکخراوە مەدەنییەکانی وەک : ژنان، لاوان و برەوی رۆژنامەگەری، باوەڕی بەئازادی بە واتا راستەقینەکەی و پاراستنی بەکسانیی مافی شارۆمەندی دانیشتووانی کوردستان (مەبەست غەیرە کوردەکانە لە کوردستان) هەموو نیشانەی دوور بینی و تیژ بینی ئازاد بیری پێشەواکەمانە. هەموو ئەمانە مشتێکن لە خەرمانی پڕ بەرەکەتی ئەو خەباتە و ئەرکە قورس و قایمەی نەتەوەی کورد کە سەرۆک کۆمارەکەمان شه هیدی نەمرپێشەوا قازی محەممەد رێبەریی کرد و بونیادی نا بۆ نەوەکانی داهاتوو وکردی بە دیاری.

ئەگەر ئەمرۆش لە پاش لە شە ست و هەشت لە ساڵ شەهید بوونی سەرۆک کۆمار پێشەوا، کوڕ و کچ ، پیر و لاو بە دەستە گوڵی خۆشەویستی و رێزەوە لە سەر گڵکۆی شەهیدانی ١٠ی خاکەلیوە رادەوەستن ،نیشانەی ئەوەیە کە فیکرو ئەندێشەی قازی محەممەد و شەهیدانی دەی خاکەلێوە بووە بە باوەرێک بۆ نەوەکانی داهاتووی نەتەوەکەمان. هەر بۆیە هەموومان لە ساڵرۆژی شەهیدانی دەی خاکەلیوەدا، رۆژی شەهید بوونی پێشەوای کورد قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان ،دەبێت خۆمان شەرمەزار نەکەین .

با هەموو نەتەوەی کورد لەم رۆژەدا، یەکدەنگ بەدوژمنانی کورد بڵێن فەرموودەی پێشەوامان بۆ هەمیشە لە گوێ و بیرمان دا دەزرەنگێتەوە : ئیوە قازی محەممەدێکتان شەهید کرد، ئێستا بە میلیوێنان قازی محەممەد لە مەیدانی خەبات دان.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە