کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\'\'پەنجەرەی شار\'\' کۆمەڵەی شیعری قاسم ئەرژەنگ، چاپ و بڵاو بووەوە

19:59 - 20 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: کۆمەڵە شیعری سەید قاسم ئەرژەنگ لەژێر ناوی \'\'پەنجەرەی شار\'\' بە زاراوەکانی کەڵوڕی، سۆرانی و لەکی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی \'\'زانا\'\' لە ئیلام، لە ٩٦ لاپەڕەدا بڵاو بووەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شێعرەکانی پەرتووکی \'\'پەنجەرەی شار\'\' لە کۆمەڵێک قاڵبی جۆراوجۆری وەکوو \'\'سروود، شێعری کلاسیکی هەجایی و روباعی\'\'ی لەخۆر گرتووە.
سەید قاسم ئەرژەنگ لە دایک بووی ١٣٤٢ی هەتاوی لە شارستانی سەحنە سەربە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و یەکەمین جار ساڵی ١٣٦١ی بەرهەمە شیعرییەکانی خۆی بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کردەوە.
ناوبراو شێعرەکانی لەژێر کاریگەریی شاعیرانی گەورەی کوردستان وەکوو گۆران، عەبدوڵڵا پەشێو، شێرکۆ بێکەس، رەفێق سابیر، مەلەکشا و شەریف، هۆنیوەتەوە.