کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی جێژنی قوربان

23:26 - 21 خەرمانان 2716

كوردستان میدیا: مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی پێشكەش بە هەموو موسوڵمانان، بەتایبەت موسوڵمانەكانی‌ کوردستانی خۆرهەڵات كرد.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، سەرجەم موسوڵمانانی کورد، بە تایبەت هاونیشتمانانی کوردی موسوڵمان لە کوردستانی خۆرهەڵات دەکەین.

بێگومان وەک هەموو لایەک ئاگادارن جێژن و خۆشیی ڕاستەقینەی نەتەوەی کورد و باقی نەتەوە ستەملێکراوەکانی نیشتەجێی ئێران، بە بوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە ناچێ، بۆیە ئاواتە خوازین ئەم جێژنه، یارمەتیدەر بێ بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵانی خەڵک بە مەبەستی خەباتێکی نوێ لە ڕاستای هەڵتەکاندنی بنچینەی ئەو ڕێژیمە و بنیات‌نانی زەمینەی لەبار بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتیکی فێدڕاڵ، دوور لە هەموو ستەمکاری و جیاوازی‌دانانێک، و پڕ لە جێژن و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

٢١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی
١١ی سێپتامبری ٢٠١٦ی زایینی